کۆلیژی به‌رێوه‌بردن وئابووری
کۆلێژ به‌بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره
"9" ى خوڵى چواردهههمى نائاسایى له 23/6/1976 به ناوى کۆلیژى
بەڕێوه‌بردن له شارى سوله‌یمانى دامه‌زراوه . وه‌له ساڵى خوێندنى "1976-
1977 زا " یه‌که‌م ساڵى بوو ده‌ست به خوێندن کرا له هه‌ردوو به‌شى
زانستى "کارگێرى وئامار".
دواتر له گه‌ل سه‌رجه‌م کۆلێژو
فه‌رمانگه‌کانى تر‌ى زانکۆ گواسترایه‌وه بۆ پارێزێگاى هه‌ولێر ، له‌سالى
"1987- 1988" به‌شى زانستى ئابوورى کراویه‌وه وناوى نرا "کۆلێژى
به‌ریوه‌بردن و ئابوورى" ساڵى " 1987- 1988 " خوێندنى باڵا (ماسته‌ر) له
بواره‌کانى "کار گێرى ، ئابوورى" ده‌ستى به‌خوێندن کرد که‌پاشان له ساڵى
خوێندنى "1988- 1989" به‌شى زانستى ژمێریارى خرایه سه‌ر به‌شه
زانستیه‌کانى تر، هه‌روه‌ها به‌شی زانستی دارایی و بانکه‌کان له ساڵی
خوێندنی "2007 – 2008" کرایه‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌رگاى خزمه‌تى به‌ڕووى
کۆمه‌ڵگا کرده‌وه به‌مه‌به‌ستى پێگه‌یاندنى پسپۆرى شاره‌زا له بواره
جیاکانى " ئابوورى ، کارگێرى، ئامار، ژمێریارى، زانستی دارایی و
بانکه‌کان".
جێگاى ئاماژه یه که خوێندنى بالا له ماوه‌ى
ساڵى 1992- تاوه‌کو 1998 وه‌ستێنرا دواى کێشانه‌وه‌ى دام وده‌زگاکانى
حکومه‌تى به‌غداد و کۆچ کردنى مامۆستا‌و پسپۆڕان بۆ هه‌نده‌ران . به‌لام به
هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاى سه‌رۆکایه‌تى زانکۆ‌و راگرایه‌تى کۆلێژ خوێندنى باڵا-
ماسته‌ر له ساڵى "1998- 1999" هه‌روه‌ها خوێندنی دکتورا له ساڵى (2000-
2001) له گشت به‌شه زانستیه‌کانی (کارگێڕی، ئابووری، ئامار، ژمێریاری)
کرایه‌وه..
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى کۆلێژ له‌م چه‌ند سالهى
ڕابردوو دا زیاتر فراوان بووه به‌کردنه‌وه‌ى خوێندنى ئێواران که‌به‌شى
"کارگێرى و ئابوورى" له ساڵى خوێندنى "2003- 2004" کرایه‌وه وه له ساڵى
"2004- 2005" به‌شى ژمێریارى ئێواران خرایه سه‌ر به‌شه‌کانى ئێورانى
0 comments:
Post a Comment