به‌شی
جیۆلۆجی سه‌ر به سكووڵی زانسته كه له ساڵی 1975 دا له زانكۆی
سلێمانی دامه‌زرا، پاشان له ساڵی 1981 دا له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی تری زانكۆی سلێمانی دا روخێنرا
بۆیه هه‌ر له هه‌مان ساڵدا گواسترایه‌وه بۆ هه‌ولێر. له ساڵی 1994 دا
جارێكی تر به‌شی جیۆلۆجی وه‌ك به‌شێك له زانكۆی سلێمانی به هه‌وڵ و
ته‌قه‌لای ناوخۆ و رێكخراوه ناحكومی و مرۆییه‌كان دامه‌زرایه‌وه.به‌شی
جیۆلۆجی ئامانجی به‌شداریكردنه له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و
بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه كاولكراوهكانی
كوردستان له رێی گه‌ران و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌ی سروشتی و كان و مادده‌ی به‌نرخ و كه‌ره‌سته‌ی خاو‌دا كه
پێویستن بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستان. هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ پاراستنی
سروشتی جوانی كوردستان له كاریگه‌ریه خراپه‌كانی پیس بوونی ژینگه.
به‌شی جیۆلۆجی هانی ئه‌نجامدانی باس و لێكۆڵینه‌وه ده‌دات له سه‌ر
سه‌رجه‌م بابه‌ته جیۆلۆجیه جۆراوجۆره‌كان و هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ
دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی راوێژكاری جیۆلۆجی و سه‌نته‌رێكیش بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی به مه‌به‌ستی گه‌ران به دوای نه‌وت، گاز،
كانه خه‌ڵوز و مه‌رمه‌ر و هتد. ئامانجێكی تری به‌شه‌كه كردنه‌وه‌ی
مۆزه‌خانه‌یه‌كی سروشتی مێژووییه له كوردستان دا. به‌شی جیۆلۆجی
به‌رده‌وام گه‌شتی زانستی و كۆرسی راهێنانی جیۆلۆجی مه‌یدانی ئه‌نجام
ده‌دات بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
بروانامه‌ی به‌كالۆریۆس و خوێندنی باڵا له به‌شه‌كه‌دا ده‌خوێنن،
ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیان و به‌ره‌وپێش
بردنی بواری جیۆلۆجی له كوردستان دا.ستافێكی ماندوونه‌ناس له به‌شی
جیۆلۆجی دا كارده‌كات كه پێك دێت له: یه‌ك پرۆفیسۆر، 12 پرۆفیسۆری
یاریده‌ده‌ر، 22
مامۆستا، 20 مامۆستای یاریده‌ده‌ر و 14 معید.
لە ئێستا دا کەمترین کۆنمرەی ساڵی ٢٠١٢
کەمترین کۆنمرەی پارێزگا 567
کەمترین کۆنمرەی گشتی565
0 comments:
Post a Comment