خوێندن لە کۆلێژەماندا ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت ، هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت
پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا.
٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت .
ئەو وانانەی لە کۆلێژی پزیشکیدا دەخوێنرێت
ساڵی یەکەم:
anatomy(توێکاری)
biology(زیندەوەر زانی)
chemistry (کیمیا)
physic (فیزیا)
computer
کوردی
critical thinking
ساڵی دووهەم :
physiology (کار ئەندامزانی)
biochemistry (کیمیای ژیانی)
anatomy (توێکاری)
histology(شانەزانی)
embryology (کۆرپەلەزانی)
ساڵی سێهەم :
pathology (نەخۆشی زانی)
pharmacology (دەرمانزانی)
Parasitology and immunology (مشەخۆریزانی و بەرگری زانی)
Microbiology (bacteriology and virology)(وردەزیندەزانی ڤایرۆلۆجی و بەکتریالۆجی)
Community medicine(پزیسکی کۆمەڵ)
Basic surgery(بنەمای نەشتەرگەری)
Basic medicine(بنەمای هەناوی)
ساڵی چوارهەم:
Obstetrics(منداڵبوون)
Medicine (هەناوی)
General surgery(نەشتەرگەری)
Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)
Forensic medicine(پزیشک دادوەری)
Community and Family medicine(پزیسکی کۆمەڵو خێزان)
Psychology(دەروناسی)
ساڵێ پێنجەم:
Radiology(تیشک زانی)
Ophthalmology(نەخۆشیەکانی چاو)
Ear, nose and throat(قورگ و لوت و گوێ)
Orthopedics (شکاوی)
Urology(میزەڕۆزانی)
Gynecology(نەخۆشیەکانی ژنان)
Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)
medicine (هەناوی)
psychiatry(نەخۆشیە دەرونیەکان)
surgery and anesthesia (نەشتەرگەری و بەنج)
dermatology (نەخۆسیەکانی پێست)
ساڵی شەشەم:
Medicine (هەناوی)
Surgery(نەشتەرگەری)
Pediatrics(پزیشکی منداڵان)
Gynecology and obstetrics(مناڵ بوون و نەخۆشی ژنان.
0 comments:
Post a Comment