بەشى دارايى و بانكى زانكۆى سلێمانى :
ئەم بەشە لە ساڵى
(2012-2013) وەك پێداويستيەك بۆ بارودۆخى ئەمڕۆى كوردستان دامەزراوە ئەم
بەشە تەنها خوێندى ئێوارانى هەيە و خوێندنى بەيانيان بوونى نيە و بەشێكە
سەر بە كۆلێژى بازرگانيەو ژمارەى خوێنكارەكانى بۆ يەكەم ساڵ ( 96 )
خوێنكار بوو لەهەردوو ڕەگەز و وە ئەوەى گرنگ بێت بوترێت ئەوەيە خوێندن لەم
بەشە لە زانكۆ ئەهليەكان گرانترينە بەبەراورد بەهەموو بەشەكانى تر وە
ژمارەى وانەكانى بۆ قۆناغى يەكەم (8) مادەيە كە پێك دێت لە ( سەرەتاكانى
ئابورى , سەرەتاكانى كارگێڕى , سەرتاكانى ژمێريارى , ماتماتيك , گفتووگۆى
ئەكاديمى , كوردۆلۆژى , زمانى عەرەبى , زمانى ئينگليزى ) وە خوێندن لەم
بەشە (4 ) ساڵەو وە خوێنكار دواى دەرچوونى لەم بەشە دەتوانێت لەكەرتى بانكى
و ژمێريارى بەهەلێكى دامەزراندنى زۆرەوە دابمەزرێت وەلەكاتى دامەزراندنى
لە كەرتى بانكيدا بە ئەهلى و حكوميەوە لە ساڵێكدا (15) مووچە وەردەگرێت كە
ئەمەش شتێكى جياوازە بەبەراورد بەهەموو تايبەت مەنديەكانى تر وە هەلى
خوێندنى ماستەريش بۆ ئەم بەشە بەبەراورد بە بەشەكانى تر *2*بەرامبەرە
بەهۆى
نەبوونى پسپۆڕى پێويست لەم بوارەدا لە كوردستان .
tkaia zanyari zyatr atwann ban lasar am basha chan nmrai awet kam wanana grngn bo am basha
ReplyDeletesupas