كۆلێژى زمان
كۆلێژى زمان یه‌كێكه له كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كه له ساڵى 2005 دامه‌زراوه ، ئه‌م كۆلێژه توانیویه‌تى پهیوهندیكى قووڵ له رێگاى زمانه‌وه له‌گه‌ڵ ولاَتان دروست بكات، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و كلتورى و سیاسى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌دا.
كۆلێژى زمان له‌م به‌شانه پێك هاتووه (كوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى، فارسى، فه‌ره‌نسى، توركى، ئه‌لمانى) هه‌روه‌ها ژماره‌ى مامۆستاكانى بریتى یه له (112) و ژماره‌ى قوتابیانى بریتى یه له 1635
هه‌وڵ و كۆششمان بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین له سالاَنى داهاتوودا به‌شى زمانى روسى و زمانه زیندووه‌كانى تر‌ى جیهان بكه‌ینه‌وه ،ئه‌مه‌ش بۆ دروست كردنى كادیرى پێشكه‌وتوو، كه له دوو بواردا خزمه‌ت ده‌كه‌ن: یه‌كێكیان بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردنه كه وه‌كو ماموَستا له كۆلێژ‌و خوێندنگاكان خزمه‌ت ده‌كه‌ن . بوارى دووه‌میان كارى وه‌رگێرانه.
به‌و هیوایه‌ین كۆلێژه‌كه‌مان به هه‌ماهه‌نگى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ خزمه‌تێكى باش پێشكه‌شى هه‌رێمه‌كه‌مان بكات، له داهاتوویه‌كى نزیكیشدا به پاڵپیشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ هه‌موو به‌شه‌كانى تر‌ى زمان بكه‌ینه‌وه به‌رده‌وام له هه‌وڵ داین بۆ دابینكردنى چه‌ند تاقیگهیهكى ده‌نگ له بوارى زمان و دروستكردنى كتێبخانه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ كۆنفرانس، كه‌وا قوتابى و مامۆستایان بتوانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ماموَستا و قوتابى هه‌موو زانكۆكانى تر‌ى جیهاندا بكه‌ن بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستی و رۆشنبیرییان.
د.عاطف عبدالله فرهادى
یاریدەدەری راگر بۆ كاروبارى كارگێرى
زمان بەخششێکی خواییە کە بە مرۆڤی بەخشیوە بۆ پێکەوە ژیان و گەیاندنی زانست و زانیاری و دیدی قسەکەر بۆ گوێگر و دەورووبەری، ھەر کۆمەڵگاو نەتەوەیەک زمانێکی تایبەت بەخۆی ھەیە، کە پارێزگاری لە بوونی ئەو نەتەوەیە دەکات. بەپێی ھەندێ سەرچاوەی باوەڕپَکراو ژمارەی زمانانی زیندوی جیھانی ئەمڕۆ نزیکەی (٦٩١٢)زمان لە جیھاندا ھەیە و بەکاردێت، بەڵام گرنگترین و باوترین زمان لە جیھان بە پلەی یەکەم زمانی ئینگلیزی دێت و نزیکەی (٤١٠ ملیۆن) کەس قسەی پێدەکەن و دواتر زمانی فەرەنسی و ئیسپانی و ئەلمانی و عەرەبی و ...ھتد. دێت. کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئەو کۆلێژەیە سەرباری بەشی زمانی کوردی - کە کۆنترین بەشی زانستی ئەم کۆلێژەیەیە - زۆربەی ئەم زمانە گرنگ و باو بڵاوانە لەخۆ دەگرێ کە ئەمڕۆ لە گشت کون و کەلێنێکی گۆی زەوی زۆر یان کەم لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا بەکاردەھێنرێن.
بە گرنگ زانینی ئەم زمانانە و بۆ ئەوەی لەو پێشکەوتنە بەرچاو و خێرایانەی جیھان گەلی کوردیش دانەبڕێ، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین وەک ھەست کردن بە بەرپرسیارەتی و ئەرکی زانستی خۆی ساڵی خوێندنی(٢٠٠٤ - ٢٠٠٥) ھەڵسا بە جیاکردنەوەی بەشە زانستییەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی و زمانی فارسی) لە کۆلێژی ئاداب و کۆکردنەوەی ئەم بەشانە لە کۆلێژێکی سەربەخۆ لەژێر ناوی کۆلێژی زمان (College of Languages) بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان بەشی نوێ لەم کۆلێژە بکرێتەوە، بۆ ئاشناکردن و شارەزا پەیداکردن و فێربوونی نەوەی کورد بەم زمانانە و لە ڕێگای ئەم زمانانەش نەتەوەی کورد و مێژووی پڕ لەسەروەری ئەم گەلە بە گشت نەتەوەکانی دیکەی جیھان بگەیەنین.
ئەم ساڵ بەشی زمانی ئەڵمانی لە کۆلێژەکەمان کرایەوە و (٣٣) قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١١ - ٢٠١٢)وەرگیرا. بە کردنەوەی ئەم بەشە کۆلێژی زمان ژمارەی بەشەکانی گەیشتە (٧) بەش. ھیوادارین قوتابیانی ئازیز و نەوەی دواڕۆژی گەلەکەمان سوود لەم زمانانە وەربگرن و بەشێوەیەکی زانستی ئەم زمانانە فێرببن و ببنە مۆمێکی ڕۆشن لە ڕاستە شەقامی پێشکەوتن و زانست.
د.نەوزاد شكر اسماعیل
یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری زانستی
زانكۆ ئەو ناوەندە مەعریفی و ئەكادیمیەی نێو گۆمەڵكایە, كە بە كۆڵگەی داهێنان وپێشكەوتنەكانی هەر میللەتێك دادەنرێت لە هەموو بوارەكانی ژیان ,ڕۆڵی زانكۆ لە بنیادنان و گەشەپێدانی كایەكانی ژیان لە سەرووی هەموو دامەزراوەكانی دی دەوڵەتەوەیە جونكە پێگەیاندنی كادیری ئەكادیمی توێژینەوەی زانستی بۆ گۆمەڵگا لە ئەستۆ دەگرێت
گۆلێژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین هاوشان لەگەڵ كۆلێژەكانی تر توانیویەتی بە ئەركی پێرۆزی خۆی هەستێت كە خزمەتكردنە بە زمانی دایك و فێربوونی زمانەكانی تری وەك (ئینگلیزی , عەرەبی .فارسی ,فەرەنسی,..........تر) و پڕكردنەوەی كاری ڕۆژ.
هەروەها لە بواری خۆێندنی باڵا توانیویەتی سەدەها ماموستاو پیسپۆر پێبیگەێنیت ,جگە لەمەش توانیویەتی پردێك لە نێوان زانكۆكانی هەرێم ودەرەوەی ووڵات دروست بكات ,لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو قوتابیان.
0 comments:
Post a Comment