زانكۆى پۆلۆتهكنيكى هه‌ولێر-په‌يمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجيا-به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان
Information Technology Dept. (I T)
ئه‌م به‌شه كه‌مترين كۆنمره‌ى وه‌رگيراوى بريتى بوو له 452
به‌شى تهكنهلۆجیارى زانیاریه‌كان له ساڵى (2012-2013) وه‌كو به‌شێكى
گرنگ و له‌به‌ر پێویستى زۆرى ئه‌م پسپۆریه له كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى
دامه‌زراوه , ئه‌م به‌شه دبلۆمى ته‌كنیكى له‌بوارى پرۆگرامسازى و
به‌رێوه‌بردنى نوێترین و گرنگرتین ته‌كنه‌لۆجیاى بوارى كۆمپوته‌رو
په‌یوه‌ندى كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌كان به
هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه پێ ده‌گه‌یه‌نێت ,
ده‌سته‌ى مامۆستایانى ئه‌م
به‌شه له هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى دكتۆرا‌و ماسته‌رو دبلۆمى باڵا‌و
بهكهلۆریۆس و دبلۆمى ته‌كنیكین هه‌روه‌كو له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه
ئاماژه‌ى پێ كراوه , وه سه‌رجه‌میان له‌ئاستى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌رده‌م
له پله‌ى به‌رزدان و توانراوه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه سود له
پسپۆریهكانیان وه‌ربگیرێت .
ژماره‌ى مامۆستایانى به‌شى (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان ) Information Technology Department))
دكتورا 1:::ماسته‌ر3:::به كهلۆریۆس8:::دبلۆمى باڵا1::: دبلۆمى ته‌كنیكى 7
قوتابیانى
قۆناغى یه‌كه‌م (8 ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و ( 6) بابه‌ته‌ى پراكتیكى
وه‌رده‌گرن كه هه‌فتانه ( 16) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و ( 14 ) كاتژمێر
وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن ,
وه قوتابیانى قۆناغى دووه‌م ( 8 )
بابه‌ته‌ى تیۆرى و (5) بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه هه‌فتانه ( 14 )
كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و (15 ) كاتژمێر وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن ,
قوتابیانى
به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان هه‌فتانه له تاقیگه‌كانى كۆمپیوته‌رو
ئه‌لكترۆنیك تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له‌بواره‌كانى به‌رنامه‌رێژى و تۆرى
كۆمپیوته‌رو پاراستن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داتا و دارشتنى ماڵپه‌ره
زیره‌كه‌كان و به‌ستانه‌وه‌ى پارچه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئامێره‌كانى ئاڵوگۆر
كردنى زانیارى و تیلى كۆمیونوكیشن تاقى كردنه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و
بابه‌ته تیۆریه‌كان پراكتیزه ده‌كه‌ن ,
به‌شه‌كه‌مان هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه پێشكه‌وتوترین تاقیگه‌ى بوارى كۆمپیوته‌رو
ئاڵوگور كردنى زانیارى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دامه‌زراندوه كه‌وا
له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كانى سه‌رده‌م و بوارى زانستى
كۆمپیوته‌ر بگونجێت وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ستافى سه‌رۆكایه‌تى
به‌شه‌وه له نوێكارى و پێشخستنى زیاتر دایه ,
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر
پراكتیزه كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى به شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له
به‌شه‌كه‌مان ده‌یخوێنن و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه بۆ مه‌به‌ستى
زیاتر ئاشنا بوون له‌هه‌موو بواره‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌و خزمه‌تانه‌ى له
بواره جیاجیاكان پێشكه‌شى ده‌كان قوتابیانمان له بوارى پسپۆریان و له
قۆناغى دووه‌م بۆ ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته مه‌شقى پراكتیكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له داموده‌زگاكانى میرىو كه‌رتى تایبه‌ت تاوه‌كو له كۆتاییدا كارمه‌ندى
ناوه‌ندى زۆر به‌تواناو لێزان و سه‌ركه‌وتوو له پسپۆریه‌كه‌ى خۆیان دا
بخرێنه خزمه‌تى گه‌ل و وڵات .
ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه تواناى كاركردنیان هه‌یه له هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیشدا له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه
1- دارشتنى پرۆگرامى كارگێرىو رێكخستنى كاره كارگێریه‌كان و بانكه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان
2- ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه ئالۆزو گرنگه‌كان
3-دامه‌زراندنى تۆرى كۆمپیوته‌رى بچۆك (LAN) و به‌رێوه‌بردنى تۆره گه‌وره‌كانى وه‌كو WAN ,MAN
4- دارشتنى ماڵپه‌ره زیره‌كه‌كان و به‌كارخستنى له بواره جیاجیاكان به پێى داواكارى
5- به‌گه‌ر خستنى سیسته‌مه جیاجیاكانى كۆمپیوته‌رو كار كردن له‌سه‌ریان به‌پێى داواكارى .
0 comments:
Post a Comment