بـــهشـى رِووپێوى
Surveying Department
پهيمانگاى ته‌كنه‌لۆجى هه‌ولێر به‌شى رووپێوى كه به شێكى زۆر گرنگه له بوارى ئهندازيارى شارستانى واتا (هه‌نده‌سه‌ى مه‌ده‌نى) ئه‌م به‌شه‌يه زۆر گرنگه و داهاتوويهكى زۆر باش و دلخۆشكهرى هه‌يه سه‌ره‌ڕاى كه‌مى كۆ نمره‌ى وه‌رگرتن كه له 2012 -2013 كه‌مترين كۆ نمره‌ى بريتى بوو له 451 به‌ڵام دوابه دواى بريارى دامه‌زراندنى زانكۆى پۆلۆ ته‌كنيك بۆ په‌يمانگاكان تا خاوه‌ن بروانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنيكى بتوانێت به كهلۆريۆس به ده‌ست بێنيت له پسپۆرييهكهى خۆى ده‌رچووانى به‌شى رووپێوى له‌م ساله‌وه %25 ييان جگه له يه‌كه‌م و دووه‌م كه راسته‌وخۆ ده‌چنه كۆليژى ئهندازيارى به شى رووپێووان ئه‌وانى تر ده‌چنه كۆلێژى ته‌كنيكى هه‌روه‌ها هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى ئه‌م به شه زۆر باشه ئه‌مه‌ش زانيارييه له سه‌ر به‌شى رووپێوى به‌شى رووپێوى له ساڵى (2009) كراوه‌ته‌وه و به به‌رده‌وام ساڵانه پۆلێك قوتابى له‌م به‌شه ده‌رده‌چن و برِوانامهى دبلۆمى ته‌كنیكیان پێده‌به‌خشرێت له بوارى (ته‌كنیكى رووپێوان) كه تائێستا له‌م به‌شه‌دا به سه دان قوتابى پێگهیندراوه و خراونه‌ته به‌رده‌م دامه‌زراوه حكومى ئه‌هلیه‌كانى كومه‌ڵگه‌ى كوردستان تا سوود له توانا هونه‌رى و زانستیه‌كانیان ببینن .

ده‌سته‌ى مامۆستایانى به‌شى ( رووپێوى) له‌م
ساڵى خوێندندا له هه‌ڵگرانى برِوانامهى دكتۆرا و ماسته‌ر و دبلۆمى باڵا و
بكالۆریۆس و دبلۆمى ته‌كنیكى به‌و شێوه‌یه‌یه كه له خشته‌ى خواره‌وه‌دا
ئاماژه‌مان پێكردووه كه به‌رده‌وام و ساڵانه له هه‌وڵى زیاتر كردن و
به‌ره‌و پێشتبردنى تواناكانى گشت ستافهكهین له هه‌موو رِووهیهكى
زانستى و كارگێرِى و ته‌كنیكیه‌وه .
قوتابیانمان له پۆلى
یه‌كه‌م ( حه‌وت ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و ( شه‌ش ) بابه‌ته‌ى پراكتیكى
وه‌رده‌گرن كه هه‌فتانه ( 11 ) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و ( 20 ) وانه‌ى
پراكتیكى ده‌خوێنن ، له پۆلى دووه‌میش ( شه‌ش ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و ( چوار )
بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه هه‌فتانه ( 10 ) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى
و ( 17 ) وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن.
قوتابیانمان هه‌فتانه له
تاقیگه‌كانى (كۆمپیوته‌ر ، رِووپێوى ، وێنه‌كێشان, فۆتۆگرامهترى)
تاقیكردنهوى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پراكتیزه‌ى بابه‌ته تیۆریه‌كانیان
ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به پێى توانا‌و ساڵ به ساڵ نوێترین ئامێرى
تاقیگه‌یى دابین ده‌كرێت و به‌رده‌وام هه‌وڵ و كۆشش ده‌كرێت بۆ پێشخستنى
تاقیگه‌كان . هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئامێره‌كانى( Types of Levels ,
Theodolites , Total Stations , GPS ,GIS Computers , Drawing Boards ,
Photogrammetric Instruments ) مه‌شق ده‌كه‌ن و شاره‌زایى ته‌واویان
ده‌بێـت له‌سه‌ر كاركردن و به‌رهه‌م هێنان .
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر
پراكتیزه كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى به شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له
په‌یمانگه وه‌ریده‌گرن و ده‌یخوێنن و به‌مه‌به‌ستى فراوان كردنى مه‌وداى
بیركردنه‌وه‌یان ،قوتابیانمان له بوارى پسپۆریان و له پۆلى دووه‌م بۆ
ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته مه‌شقى پراكتیكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دام و
ده‌زگاكانى كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیدا تا دواتر به توانایه‌كى به‌رزتره‌وه
له رِووى زانستى و كارگێرى و ته‌كنیكیه‌وه بخرێنه خزمه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ى
كوردستانه‌وه .
ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه تواناى كاركردنیان هه‌یه له كه‌رتى گشتى و تایبه‌تدا له بواره‌كانى :
1) نوسینگهكانى ئه‌ندازه‌یى بۆ كارى ( نه‌خشه سازى ، سه‌رپه‌رشتى كردن و جێبه‌جێكردنى پرۆژه ، رووپێوكردن ...)
2) تاقیگه‌ى پشكنینى (مه‌وادى بیناكارى ، ئامێره‌كانى رووپێوى ، .....)
3) پرۆژه‌كانى (نیشته‌جێبون ، پرۆژه‌كانى رێگاوبان ، ....)
4) تواناى به‌كارهێنانى پرۆگرامه‌كانى (ۆرد ، ئه‌كسل ، ئۆتۆكاد , لاند .... )یان هه‌یه به‌باشترین شێوه.
5) كارى رووپێوى كردنى زه‌وى بۆ ئه‌ندازیاره‌كان و به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر له بوارى نه‌خشه‌كێشاندا.
6) شاره‌زابونیان له به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى ( ثیودیولایت , لیڤڵ , توتال ستیشن , الالیداید ,GPS ،GIS).
7) شاره‌زابونیان له بوارى رووپێوى كردنى زه‌وى ئاسمانى ( المسح الجوى ) .
شاره‌زابونیان له‌سه‌ر نه‌خشه گواستنه‌وه‌ى بۆ سه‌ر زه‌وى بۆ دروست كردنى باڵه‌خانه و خانوو و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
9) شاره‌زابونیان له‌بوارى زانستى زه‌وى (جیۆلۆجى) چۆنیه‌تى پێكهاته‌ى زهى و چۆنیه‌تى دروست بونى له به‌رد و ئاو و ئاسن .....هتد .
10) شاره‌زابونیان له كاركردنى توپوكرافى و نه‌خشه‌كێشان
.
0 comments:
Post a Comment