ئه‌م سكووڵه له ساڵی (2003-2004) دا به ناوی سكووڵی مامۆستایان دامه‌زرا له سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌ر پێویستی زۆریان به مامۆستای لێهاتوو و شاره‌زا له بواره جیاجیاكانی زانست‌دا.
سیستمی خوێندن له سكووڵهكهماندا له یه‌كه‌م ساڵی خوێندن بریتی بوو له سیستمی گشتی واته سه‌رجه‌م خوێندكاران بابه‌ته‌كانیان وه‌ك یه‌ك ده‌خوێند .له ساڵی (2004-2005) دا چوار به‌شی زانستی له سكووڵدا كرایه‌وه كه بریتی بوون له (به‌شی زمانی ئینگلیزی, به‌شی ماتماتیك و كۆمپیوته‌ر, به‌شی زانسته كۆمهلاَیهتیهكان, به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ) وه سیستمی خوێندن له گشتی یه‌وه بوو به وه‌رزی .
له ساڵی (2005-2006) دا ناوی سكووڵهكه له (سكووڵی مامۆستایان) ه‌وه گۆڕا بۆ (سكووڵی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی) له‌به‌ر دوو هۆ :-
1- ئاماده‌كردنی مامۆستای شاره‌زا له بواری زانستی نوێ یه‌كاندا بۆ قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی یه‌كان كه پۆلی(1-9) ده‌گرێته‌وه واتا پۆلی(1-6) ی سه‌ره‌تایی و (1-3) ی ناوه‌ندی .
2- ناوی سه‌رجه‌م كۆلێجه هاوتاكان له زانكۆكانی كوردستان و عێراق گۆڕدرا بۆ هه‌مان ناو .
له ساڵی (2006-2007) دا سیستمی خوێندن له‌وه‌رزی یه‌وه بوو به سیستمی سالاَنه پاش به‌ستنی كۆنگره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ.
تا ئێستا (3) خولی خوێندكاران ده‌رچوون له بواره زانسته جیاجیاكانی سكووڵ وه‌ك مامۆستا له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی یه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دامه‌زراون و ئاستی زانستی و په‌روه‌رده‌ییان جێی ره‌زامه‌ندی قوتابخانه‌كان بوون و ڕۆڵێكی باش ده‌گێرن له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له بواری خوێندندا و له په‌روه‌رده كردنی خوێنكاراندا به شێوه‌یه‌كی زانست په‌روه‌رانه.
ئامانجی كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێجه بریتیه له:
1. ئامانجی گشتی:
پێگه‌یاندنی مامۆستای خاوه‌ن كه‌سایه‌تی هاوسه‌نگ و ڕۆشنبیر كه بتوانێت ڕۆڵی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌یی و نیشتمانی خۆی ببینێت، ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌یه‌كی ژیر و دڵسۆز و به‌توانا بخاته ئه‌ستۆی خۆی، بۆ مسۆگه‌ركردنی دواڕۆژێكی ڕووناك بۆ وولاَتهكهمان.
2. ئامانجی تایبه‌تی:
پێگه‌یاندنی مامۆستا بۆ خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه شیاو بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له ڕێگای دروستكردنی بناغه‌یه‌كی ڕۆشنبیری گشتی پته‌و و شاره‌زاییه‌كی باش له بواری تایبه‌تمه‌ندی خۆیان و ڕێگه‌دان به پراكتیزهكردنیان پێش ده‌رچوونیان له زانكۆ بۆ دڵنیابوون له ئاستی ڕۆشنبیری خوێندكاران و توانای جێبه‌جێكردنی ئه‌م شاره‌زایی و زانیاریانه كه له ماوه‌ی چوار ساڵ یان زیاتردا وه‌ریده‌گرن.
خوێنه‌ری ئازیز گه‌ر بته‌وێ زانیاری زیاترت ده‌ست بكه‌وێت ده‌رباره‌ی سكووڵ و به‌شه‌كان ئه‌وا سه‌ردانی سكووڵهكهمان بكه له که‌مپی نوێی زانکۆی سلێمانی، ئێمه له پێشوازیتدا ئاماده ده‌بین
0 comments:
Post a Comment