ئەم بەشە بەشێکی زانستی و هونەرييە و یەکێکە لە بەشەکانی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانى لە شاری سلێمانى
ماوەکەی ٥ ساڵە،
ئەم بەشە لە ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە , ساڵ بە ساڵ خوێندکاری زیاتر بووە
تا ساڵێ ٢٠١٢ کە ٦٠ نزيكەى خوێندکاری وەرگرتووە
لە ئێستا دا کەمترین کۆنمرەی ساڵی ٢٠١٢
بۆ ئەم بەشە ٦٦٨ بووە بۆ ناو شاری سلێمانى
و بۆ دەرەوەی شار ٦٦٧ بووە
هەرچەندە
كە بەشێكى زانستييە بەڵام لەناو هەندەسەكانى تردا ئەم يەشە جياوازييەكى
زۆرى هەيە بەوەى كە ئەم بەشە زیاتر فیکری و فەنييە وە بەتايبەتى لايەنى
فەننيى و هونەرى وە تا زياتر لەم لايەنەدا باش بيت كارەكانت ئاسانتر ئەبێت
لەگەڵ ئەوەشدا حەزی خودی خوێنكار بۆ ئەو بەشە پێويستە کە بەشێکی زياتر
هونەرييە بەتايبەتى رەسم و شێوەكارى
وە پێويستت بە فێربوونى چەند
پڕۆگراميێكى کۆمپیوتەری هەيە لەوانە Autodesk AutoCAD , Autodesk 3ds max ,
Google Sketch up) ,وە هەندێكى تريش بەپێى پێويستى وە ئەم بەشە هەوڵ و
ماندووبوونێكى زۆر زياترى ئەوێ بە بەراورد لەگەڵ زۆربەى بەشەكانى ترى
ئەندازيارى و چەندين قوربانى دانى بەردەوامى ئەوێ وەكو نەنووستن بۆ
ماوەيەكى زۆر (لەوانەيە لە ٢ ڕۆژدا ٢سەعات نەخەويت ) . بەهۆى ئەوەى كە
دەبێت لە كەمترين ماوەدا زۆرترين شت فێر بيت
0 comments:
Post a Comment