به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن له كۆلێژی ته‌كنیكی سلێمانی
به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن یه‌كێكه له‌به‌شه‌كانی زانسته ئه‌ندازیاریه‌كان ، بۆ ساڵی خوێندنی (2005-2006) به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن له‌كۆلێژی ته‌كنیكی كرایه‌وه، له‌به‌ر پێویستی زۆری كوردستان به‌و پســـپۆرییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تیده‌رێك بێت بۆ به‌هێزكردنی بواری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌خزمه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردســتان و كۆمپانیاكانی ته‌له‌فـۆن و مۆبایـل.، تاكه به‌شه زانكۆ حكومیه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ته‌نها له سلێمانی هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌زانكۆی جیهان یش
هه‌یه كه زانكۆیه‌كی ئه‌هلییه ،، په‌یوه‌ندیه‌كی باشی به‌بواری كاره‌باوه هه‌یه ، زیاتر ئه‌و شتانه‌ی ده‌خوێنرێت ده‌چێته بواری ئه‌لیكترۆنیات وكۆمپیوتهر و كاره‌باوه ، هه‌روه‌ك به‌شه‌كانی تری ئه‌ندازیاری پێویسته له ماتماتیك به‌هێز بیت و هه‌روه‌ها زانینی زمانی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند یان باش پێویسته چه‌ند ئینگلیزیه‌كه‌ت باش بێت ئیشت ئاسانتر ئه‌بێت و تاڕاده‌یه‌ك ماندوو بونت كه‌متر ده‌بێت ،،
ماوه‌كه‌ی 4 ساڵه ، بڕوانامه‌ی ( به‌كالۆریۆس ) به‌ده‌ست ده‌هێنیت ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه به‌شه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ، پێشبركێ ی خوێندكاران بۆوه‌رگرتن له‌م به‌شه بێ جیاوازیه بێ ره‌چاوكردنی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی شار ..
كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له‌م به‌شه ساڵی پار ( 638 ) بووه ، كه ده‌كاته تێكڕایی ( 91.14 )
ساڵی پار نزیكه‌ی 36 خوێندكاری وه‌رگرتووه
0 comments:
Post a Comment