Thursday 25 July 2013

کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی

لە ساڵـــی 1998 - 1999 دامەزراوە

لە چوار بەش پێکدێت

بەشی ژمێریاری ، بەشی ئامار ، بەشی کارگێڕی کار،بەشی ئابووری

ڕاگری کۆلێژ لە ئێستادا زۆر بەڕێز (دکتۆر نزار)

جێگری ڕاگردکتۆر کاوە قەرەداخی

سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ

1- بەشی ژمێریاری : دکتۆرە بەصیرە2- بەشی ئامار : دکتۆر نەوزاد
3- بەشی کارگێڕی کار : دکتۆر کـــاوە4- بەشی ئابووری : دکتۆر خالید

بەرزترین نمرە کە وەربگیرێت لە کۆلێژ بەشی ژمێریارییە که‌پاربۆزانستی 572 بۆوێژه‌ی 583بووبۆشاری سلێمانی

وە ئاسانترین مەنھەجمەنھەجی بەشی ئابوورییە

پێشتر لە ماڵتی بووە بەڵام ساڵێکە لە کەمپی نوێیە

Sunday 21 July 2013

راگرى كۆلێژى زمان

كۆلێژى زمان
كۆلێژى زمان یه‌كێكه‌ له‌ كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین كه‌ له‌ ساڵى 2005 دامه‌زراوه‌ ، ئه‌م كۆلێژه‌ توانیویه‌تى په‌یوه‌ندیكى قووڵ له‌ رێگاى زمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ولاَتان دروست بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و كلتورى و سیاسى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و وڵاتانه‌دا.

كۆلێژى زمان له‌م به‌شانه‌ پێك هاتووه‌ (كوردى، عه‌ره‌بى، ئینگلیزى، فارسى، فه‌ره‌نسى، توركى، ئه‌لمانى) هه‌روه‌ها ژماره‌ى مامۆستاكانى بریتى یه‌ له‌ (112) و ژماره‌ى قوتابیانى بریتى یه‌ له‌ 1635

هه‌وڵ و كۆششمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین له‌ سالاَنى داهاتوودا به‌شى زمانى روسى و زمانه‌ زیندووه‌كانى ترى جیهان بكه‌ینه‌وه‌ ،ئه‌مه‌ش بۆ دروست كردنى كادیرى پێشكه‌وتوو، كه‌ له‌ دوو بواردا خزمه‌ت ده‌كه‌ن: یه‌كێكیان بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌ كه‌ وه‌كو ماموَستا له‌ كۆلێژو خوێندنگاكان خزمه‌ت ده‌كه‌ن . بوارى دووه‌میان كارى وه‌رگێرانه‌.


به‌و هیوایه‌ین كۆلێژه‌كه‌مان به‌ هه‌ماهه‌نگى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ خزمه‌تێكى باش پێشكه‌شى هه‌رێمه‌كه‌مان بكات، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكیشدا به‌ پاڵپیشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ هه‌موو به‌شه‌كانى ترى زمان بكه‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ داین بۆ دابینكردنى چه‌ند تاقیگه‌یه‌كى ده‌نگ له‌ بوارى زمان و دروستكردنى كتێبخانه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ كۆنفرانس، كه‌وا قوتابى و مامۆستایان بتوانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ماموَستا و قوتابى هه‌موو زانكۆكانى ترى جیهاندا بكه‌ن بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستی و رۆشنبیرییان.

د.عاطف عبدالله فرهادى
یاریدەدەری راگر بۆ كاروبارى كارگێرى

زمان بەخششێکی خواییە کە بە مرۆڤی بەخشیوە بۆ پێکەوە ژیان و گەیاندنی زانست و زانیاری و دیدی قسەکەر بۆ گوێگر و دەورووبەری، ھەر کۆمەڵگاو نەتەوەیەک زمانێکی تایبەت بەخۆی ھەیە، کە پارێزگاری لە بوونی ئەو نەتەوەیە دەکات. بەپێی ھەندێ سەرچاوەی باوەڕپَکراو ژمارەی زمانانی زیندوی جیھانی ئەمڕۆ نزیکەی (٦٩١٢)زمان لە جیھاندا ھەیە و بەکاردێت، بەڵام گرنگترین و باوترین زمان لە جیھان بە پلەی یەکەم زمانی ئینگلیزی دێت و نزیکەی (٤١٠ ملیۆن) کەس قسەی پێدەکەن و دواتر زمانی فەرەنسی و ئیسپانی و ئەلمانی و عەرەبی و ...ھتد. دێت. کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئەو کۆلێژەیە سەرباری بەشی زمانی کوردی - کە کۆنترین بەشی زانستی ئەم کۆلێژەیەیە - زۆربەی ئەم زمانە گرنگ و باو بڵاوانە لەخۆ دەگرێ کە ئەمڕۆ لە گشت کون و کەلێنێکی گۆی زەوی زۆر یان کەم لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا بەکاردەھێنرێن.

بە گرنگ زانینی ئەم زمانانە و بۆ ئەوەی لەو پێشکەوتنە بەرچاو و خێرایانەی جیھان گەلی کوردیش دانەبڕێ، سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین وەک ھەست کردن بە بەرپرسیارەتی و ئەرکی زانستی خۆی ساڵی خوێندنی(٢٠٠٤ - ٢٠٠٥) ھەڵسا بە جیاکردنەوەی بەشە زانستییەکانی (زمانی کوردی، زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی و زمانی فارسی) لە کۆلێژی ئاداب و کۆکردنەوەی ئەم بەشانە لە کۆلێژێکی سەربەخۆ لەژێر ناوی کۆلێژی زمان (College of Languages) بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان بەشی نوێ لەم کۆلێژە بکرێتەوە، بۆ ئاشناکردن و شارەزا پەیداکردن و فێربوونی نەوەی کورد بەم زمانانە و لە ڕێگای ئەم زمانانەش نەتەوەی کورد و مێژووی پڕ لەسەروەری ئەم گەلە بە گشت نەتەوەکانی دیکەی جیھان بگەیەنین.

ئەم ساڵ بەشی زمانی ئەڵمانی لە کۆلێژەکەمان کرایەوە و (٣٣) قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١١ - ٢٠١٢)وەرگیرا. بە کردنەوەی ئەم بەشە کۆلێژی زمان ژمارەی بەشەکانی گەیشتە (٧) بەش. ھیوادارین قوتابیانی ئازیز و نەوەی دواڕۆژی گەلەکەمان سوود لەم زمانانە وەربگرن و بەشێوەیەکی زانستی ئەم زمانانە فێرببن و ببنە مۆمێکی ڕۆشن لە ڕاستە شەقامی پێشکەوتن و زانست.

د.نەوزاد شكر اسماعیل
یاریدەدەری راگر بۆ كاروباری زانستی


زانكۆ ئەو ناوەندە مەعریفی و ئەكادیمیەی نێو گۆمەڵكایە, كە بە كۆڵگەی داهێنان وپێشكەوتنەكانی هەر میللەتێك دادەنرێت لە هەموو بوارەكانی ژیان ,ڕۆڵی زانكۆ لە بنیادنان و گەشەپێدانی كایەكانی ژیان لە سەرووی هەموو دامەزراوەكانی دی دەوڵەتەوەیە جونكە پێگەیاندنی كادیری ئەكادیمی توێژینەوەی زانستی بۆ گۆمەڵگا لە ئەستۆ دەگرێت 

گۆلێژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین هاوشان لەگەڵ كۆلێژەكانی تر توانیویەتی بە ئەركی پێرۆزی خۆی هەستێت كە خزمەتكردنە بە زمانی دایك و فێربوونی زمانەكانی تری وەك (ئینگلیزی , عەرەبی .فارسی ,فەرەنسی,..........تر) و پڕكردنەوەی كاری ڕۆژ.


هەروەها لە بواری خۆێندنی باڵا توانیویەتی سەدەها ماموستاو پیسپۆر پێبیگەێنیت ,جگە لەمەش توانیویەتی پردێك لە نێوان زانكۆكانی هەرێم ودەرەوەی ووڵات دروست بكات ,لەگەڵ هیوای سەركەوتن بۆ هەموو قوتابیان.

به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان


زانكۆى پۆلۆته‌كنيكى هه‌ولێر-په‌يمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجيا-به‌شى ته‌كنه‌لۆجياى زانيارييه‌كان 
Information Technology Dept. (I T)



ئه‌م به‌شه‌ كه‌مترين كۆنمره‌ى وه‌رگيراوى بريتى بوو له‌ 452
به‌شى ته‌كنه‌لۆجیارى زانیاریه‌كان له‌ ساڵى (2012-2013) وه‌كو به‌شێكى گرنگ و له‌به‌ر پێویستى زۆرى ئه‌م پسپۆریه‌ له‌ كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى دامه‌زراوه‌ , ئه‌م به‌شه‌ دبلۆمى ته‌كنیكى له‌بوارى پرۆگرامسازى و به‌رێوه‌بردنى نوێترین و گرنگرتین ته‌كنه‌لۆجیاى بوارى كۆمپوته‌رو په‌یوه‌ندى كردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌كان به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ پێ‌ ده‌گه‌یه‌نێت , 
ده‌سته‌ى مامۆستایانى ئه‌م به‌شه‌ له‌ هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى دكتۆراو ماسته‌رو دبلۆمى باڵاو به‌كه‌لۆریۆس و دبلۆمى ته‌كنیكین هه‌روه‌كو له‌م خشته‌یه‌ى خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ‌ كراوه‌ , وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ئاستى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌رده‌م له‌ پله‌ى به‌رزدان و توانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ سود له‌ پسپۆریه‌كانیان وه‌ربگیرێت .

ژماره‌ى مامۆستایانى به‌شى (ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان ) Information Technology Department)) 

دكتورا 1:::ماسته‌ر3:::به‌ كه‌لۆریۆس8:::دبلۆمى باڵا1::: دبلۆمى ته‌كنیكى 7

قوتابیانى قۆناغى یه‌كه‌م (8 ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و ( 6) بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه‌ هه‌فتانه‌ ( 16) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و ( 14 ) كاتژمێر وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن , 

وه‌ قوتابیانى قۆناغى دووه‌م ( 8 ) بابه‌ته‌ى تیۆرى و (5) بابه‌ته‌ى پراكتیكى وه‌رده‌گرن كه‌ هه‌فتانه‌ ( 14 ) كاتژمێر وانه‌ى تیۆرى و (15 ) كاتژمێر وانه‌ى پراكتیكى ده‌خوێنن , 

قوتابیانى به‌شى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كان هه‌فتانه‌ له‌ تاقیگه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌لكترۆنیك تاقیكردنه‌وه‌ى زانستى له‌بواره‌كانى به‌رنامه‌رێژى و تۆرى كۆمپیوته‌رو پاراستن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داتا و دارشتنى ماڵپه‌ره‌ زیره‌كه‌كان و به‌ستانه‌وه‌ى پارچه‌كانى كۆمپیوته‌رو ئامێره‌كانى ئاڵوگۆر كردنى زانیارى و تیلى كۆمیونوكیشن تاقى كردنه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بابه‌ته‌ تیۆریه‌كان پراكتیزه‌ ده‌كه‌ن ,
به‌شه‌كه‌مان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بونیه‌وه‌ پێشكه‌وتوترین تاقیگه‌ى بوارى كۆمپیوته‌رو ئاڵوگور كردنى زانیارى و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى دامه‌زراندوه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ نوێترین ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاریه‌كانى سه‌رده‌م و بوارى زانستى كۆمپیوته‌ر بگونجێت وه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ستافى سه‌رۆكایه‌تى به‌شه‌وه‌ له‌ نوێكارى و پێشخستنى زیاتر دایه‌ , 
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر پراكتیزه‌ كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى به‌ شێوه‌ى تیۆرى و پراكتیكى له‌ به‌شه‌كه‌مان ده‌یخوێنن و توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ بۆ مه‌به‌ستى زیاتر ئاشنا بوون له‌هه‌موو بواره‌كانى كۆمپیوته‌رو ئه‌و خزمه‌تانه‌ى له‌ بواره‌ جیاجیاكان پێشكه‌شى ده‌كان قوتابیانمان له‌ بوارى پسپۆریان و له‌ قۆناغى دووه‌م بۆ ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته‌ مه‌شقى پراكتیكى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ داموده‌زگاكانى میرىو كه‌رتى تایبه‌ت تاوه‌كو له‌ كۆتاییدا كارمه‌ندى ناوه‌ندى زۆر به‌تواناو لێزان و سه‌ركه‌وتوو له‌ پسپۆریه‌كه‌ى خۆیان دا بخرێنه‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵات .

ده‌رچوانى ئه‌م به‌شه‌ تواناى كاركردنیان هه‌یه‌ له‌ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتیشدا له‌م بوارانه‌ى خواره‌وه‌

1- دارشتنى پرۆگرامى كارگێرىو رێكخستنى كاره‌ كارگێریه‌كان و بانكه‌كان و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان
2- ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و پاراستنى زانیاریه‌ ئالۆزو گرنگه‌كان 
3-دامه‌زراندنى تۆرى كۆمپیوته‌رى بچۆك (LAN) و به‌رێوه‌بردنى تۆره‌ گه‌وره‌كانى وه‌كو WAN ,MAN
4- دارشتنى ماڵپه‌ره‌ زیره‌كه‌كان و به‌كارخستنى له‌ بواره‌ جیاجیاكان به‌ پێ‌ى داواكارى 
5- به‌گه‌ر خستنى سیسته‌مه‌ جیاجیاكانى كۆمپیوته‌رو كار كردن له‌سه‌ریان به‌پێ‌ى داواكارى .


Friday 19 July 2013

کلینیکەل سایکۆلۆجى

کلینیکەل سایکۆلۆجى سه‌ربه‌زانکۆی کۆیه‌
کلینیکەل سایکۆلۆجى بەشیکى نوییە کە دامەزرینراوە لە فاکەلتى زانست و نە ندروستى یەکەم وەرگرتنى خوینکارى لە سالى 2010
تیروانینى ئەم بەشە بە شیوەیەکى بەرجاو لە حکومەتى کوردستان و حکومەتى عیراق بۆ خزمەتى بوارى تەندروستى عەقلیە . لە راستیدا پەیامى ئەم بەشە بۆ ئامادەکرنى ئاستیکى زانستى بەرزى تاکەکانە بۆ خزمەتى تەندروستى عەقلى بەشیوەیەک کلینیکى لە هەریمى کوردستاندا. لە گەل ئەوەشدا ئەم بەشە بەشیوەیەکى سەرەکى تیشک دەخاتە سەر بەرنامەى خویندنى دەروونزانى بە شیوەیەکى کلینیکى(گبی).
ئەم بەشە بەرهەمى 4 سالى خویندنە و دەرجوانى ئەم بەشە دەبنە خاوەنى بروانامەى بەکالۆریس لە زانستدا و تایبەتمەند لە بوارى (clinical psychology ) .
هەر لەبەر ئەمەشە کە تەنها خوینکارانى زانستى مافى وەرگیرانیان لەم بەشەدا هەیە .
شایەنى باسە کە خویندن لەم بەشەدا بە زمانى ( ئینگلیزى ) یە و کەمترین کۆنمرەى وەرگیراو بۆ سالى 2012-2013 ( 
537.6 ) بووە...
هیوادارم بتوانم سوود بگەیەنم
لەگەل ریزدا

Thursday 18 July 2013

بەشی ئەندازیاری شارستانی

بەشی ئەندازیاری شارستانی
ئەم بەشە پێشی دەوترێت(هەندەسەی عام) واتە ده‌توانیت زۆربەی ئیشە هەندەسیەکان لە ئەستۆ بگرێت
ئەم بەشە لەکەڵ دروست بوونی زانکۆی سلیمانیدا کراوەتەوە واتە لە سالی 1968-1969 سەرەتا بە وەرگرتنی 44 خویندکار دەستی بە خویندن کردوە تا ئەو کاتەی زانکوی سلیمانی داخراوە بە هۆی زەبر و زەنگی دووژمنەوە لە سالی 1992-1993 جاریکی تر زانکوی سلیمانی دەستی کردوتەوە بە خویندنی ئاسای خۆی. بەلام ئەم جارە بەشی ئەندازیاری شارستانی تیادا نەکرایوە لە جیاتی ئەوە بەشی بیناکاری کرایەوە لەکەڵ بەشی ئاودیری تا لەسالی 2010 بریاردرا بە تیکەل کردنی هەردوو بەشی بیناکاری و بەشی ئاودیری کە ناوی لینرا بەشی ئەندازیاری شارستانی واتە لە دوای کردنەوەی زانکوی سلیمانی بو دووەم جار تا ئیستا ئەم بەشە تەخەرووجی نیە لە شاری سلیمانی. سالی بار کەمترین کونمرەی ئەم
بەشە 660 بووە

سالی یەکەم ئەم وانانە دخویندریت لە زانکوی سلیمانی
1 میکانیک(دەرسیکی حیسابیە هاوشیوەی دەرسی فیزیا)
2 ماتماتیک
3 جیولوجی( زانستیکە لە بیکهاتەی زەوی دەکولیتوە)
4 drowing& geometry( دەرسیکە تایبەتە بە رەسمی هەندەسی)
5 programing( جەند بابەتیکی کومبیتەری دەخویندریت)
6 kurdology ( ئەدەبی کوردی، کورد ناسی)
7 buiding material ( باسی کەرەستەی بینا دەکات)
8 statistics ( احێاء، بابەتیکی زمیریاریە)
9 technical english( لە وشە هەندەسیەکان دەکولیتوەو بیناسەیان دەکات)

سلی دووەم و سالەکانی تر هەموو بابتە هەندەسیەکان بە شیوەیەکی زور وردەکاریوە دەخویندریت وەکو( concret design، steal design،foundation، high way، estimation،surving...........هتد) کە ئەمانە دەرسی سەرەکی هەندەسەی مەدەنین(بەشی ئەندازیاری شارستانی)

زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی/كۆلێژی په‌رستاری/به‌شی مامانی

زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی/كۆلێژی په‌رستاری/به‌شی مامانی

ئه‌م به‌شه‌ ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٣ كراوه‌ته‌وه‌ ژماره‌ی خوێندكاره‌كانی ٤٦ خوێندكاره‌ .یه‌ كه‌مین به‌شه‌ له‌ سه‌ر تاسه‌ری عێڕاقدا كه‌ ده‌رچووانی بڕوانامه‌ی به‌كالیریۆس به‌ ده‌ست ده‌هێنن له‌ بواری مامانی ...ئه‌م به‌شه‌ گرنگی ده‌دات به‌ بابه‌تی ژنان و منداڵبوون و نه‌ خۆشییه‌كانی ئافره‌تان ..داهاتوویه‌كی باشی هه‌یه‌ هه‌روه‌ك به‌شی په‌رستاری گشتی... ده‌رچووانی وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشكی ژنان ده‌توانن كار بكه‌ن ...پار كه‌مترین كۆنمره‌ ٥٠٤ وه‌ به‌رزترین كۆنمره‌ ٦٠٢ بووه‌

بەشی شيكا ري نه خوشي

بەشی شيكا ري نه خوشي

شيكا ري نه خوشي به شيكه له كوليزي زانستي ته ندروستي
سه ر به فاكوليتي بزيشكي له زانكوي دهوك 

له سالي رابردوو ئه م به شه به رووي خويند كارا ندا كراوه و
كه مترين كونمره ي وه ر كيراو له سالي رابردوو 
بو باريزكا 606بوو به لام 
بو كشتي 628 بوو .
هه روه ها خويندني ئه م به شه زياتر به سترا وه به chemistry وBiologyيه وه ما وه ي خويندنيش له م به شه دا 4 ساله ئه و خويندكارانه ي له م به شه ده ر ده جن ده توانن له تاقيكه كاربكه ن ....شايه ني باسه كه ئه م به شه بيشتر وه كو به يمانكا هه بوو به لام سالي رابردوو واته سالي 2012 يه كه م سال بوو كه وه ك كوليز كرده وه له سه را نسه ري كورديستان و عيراق......... سالي يه كه م خويندكاران ئه م وانا نه ده خوينن 

Anatomy
Chemistry
B

iology
Medical Terminology
...Medical Ethics
.....Medical Physics
....Kurdology
...Computer

سالي دووه م
General Biochemistry
Hematology
Histology
Microbiology
citology & Pathology
Physiology
Lab instrument & safety
سالي سييه م
Clinical Biochemistry
Diagnostic Bacteriology
virology & mycology
Immunology
Molecular Biology
Toxicology
سالي جواره م
Serology
Laboratory techniques & management
clinical pathology
clinical hematology & immunology
research methodology & project
Diagnostic microbiology